بەیاننامەیەکی توند دژی تورکیا لە ترەمپەوە

15/10/2019 - 10:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سزای بەرپرسانی ئێستا و پێشووی تورکیا دەدەین.

گووتیشی: سزاکان هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن و بوونەتە هۆکاری ئاوارەبوونی خەڵک.

هەروەها گووتی: بە رێژەی سەدا پەنجا باج دەخەینە سەر کاڵاکانی تورکیا و گفتوگۆکانی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆری بازرگانی لەگەڵ تورکیا رادەگرین.

دووپاتیشی کردەوە، هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێننەوە.

تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه‌: وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا پێداچوونه‌وه‌ بۆ رێككه‌وتنێكی بازرگانی ده‌كات، كه‌ به‌ گوژمه‌ی 100 ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ واژووی كردووه‌.

ئاشكراشیكرد، "واشنتن سزای زیاتر و سه‌ختتری ئابووری به‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ توركانه‌دا ده‌سه‌پێنێت، كه‌ تاوانیان ئه‌نجامداوه‌ و خه‌ڵكیان له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر كردووه و هه‌ڕه‌شه‌شیان له‌ ئاسایش و سه‌قامگیری سووریا كردووه‌"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ ناوی ئه‌و به‌رپرسه‌ توركانه‌ بكات.‌