سێ كەسایەتیەی توركیا، سزاكانی ئەمریكا دەیانگرێتەوە

15/10/2019 - 11:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


هەردوو وەزارەتی دەرەوە و خەزێنەی ئەمەریكا ڕایانگەیاند بەهۆی لەشكركێشیـیەكەی توركیا بۆ سەر باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا سزای حكومەتی توركیا دەدەن.

 

هەردوو وەزارەتی دەرەوە و خەزێنەی ئەمەریكا ڕایگەیاند، ترەمپ فەرمانێكی واژوكردووە بۆ فشارخستنە سەر توركیا تاوەكو هێرشە لەشكریـیەكەی ڕابگرێت و دەستبەجێ ئاگربەست ڕابگەیەنرێت.

 


فەرمانەكەی سەرۆكی ئەمریكا مۆڵەت بە هەردوو وەزارەتی دەرەوە و خەزێنە دەدات سزا بسەپـێنن بەسەر كەسان و دەزگاكانی حكومەتی توركیا ئەوانەی دەستیان هەیە لەو كارانەی ژیانی هاوڵاتیانی سیڤیل دەخەنە بەردەم مەترسیـیەوە یان هۆكاری ناسەقامگیر و تێكدانی ئارامین لە باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

 

بۆیە سێ كاربەدەستی باڵای توركیا سزایان بەسەر دەسەپـێنرێت. ئەوانیش خڵوسی ئاكار وەزیری بەرگری و سولەیمان سۆیڵو وەزیری ناوخۆی توركیا و فاتح دۆنمەز وەزیر وزەی توركیا.



ئەوەشی خستەڕوو: ئەم سێ وەزیرە هەموو مۆڵك و سەروەت و سامانیان لە ئەمەریكا سڕدەكرێت.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەڵێت بۆ ئەوەی سزای زیاتر بەسەر توركیا نەسەپێندرێت پـێوستە لەسەر ئەنكەرە دەستبەجێ هێرشەكەی ڕابگرێت بۆ سەر باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

سەرچاوە دەنگی ئەمریكا