لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ترەمپ بە سوعبەت چی بە مەزڵوم کۆبانیی وتووە..؟

15/10/2019 - 12:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

دوێنێ شەو لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ترەمپ بە سوعبەتەوە بە مەزڵوم کۆبانیی وتووە:

"خەڵکانێکم لە دەوروبەرە، ئێوەیان لە نیشتیمانەکەیان زیاتر خۆشئەوێ

ئه‌و په‌یوه‌نده‌ ته‌له‌فۆنیه‌ی نێوان تره‌مپ و جه‌نه‌ڕاله‌كه‌ی یه‌په‌گه‌، به‌ هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی ده‌بینرێت و میدیا و ناوه‌نده‌ نێوخۆیی و ته‌نانه‌ت توركی و جیهانیه‌كانیش به‌ گرینگیه‌وه‌ لێی ده‌ڕوانن،

شارەزایەکی ئاسایشی تورک: "نازانم پێشتر ئۆجەلان لەگەڵ سەرۆکێکی ئەمەریکا قسەی کردووە بەتەلەفۆن یان ڕووبەڕوو، بەڵام مەزڵوم کۆبانی توانی ئەمە بکات لە سایەی سەری ئۆپراسیۆنەکەمانەوە. پێم وایە تا ئێمە لە پەکەکە بدەین، سەرۆکێکی نوێیان تێدا لەدایک ئەبێت. ئیشێکی باش ئەکەین یان نا، ئەوە بۆ ئێوە جێئەھێڵم."

 

گرنگترین گۆڕانكاریه‌كان له‌ واشنتنه‌وه به‌كورتی به‌مشێوه‌یه‌ 

سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌ مه‌زڵوم كۆبانیه‌وه‌ و دڵنیای كردۆته‌وه‌ هه‌موو شتێك ده‌كات بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌كانی توركیا.

هاوكات له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان داوای له‌ ئه‌ردۆگان كردووه‌‌ كه‌ هێرشه‌كان بۆ سه‌ر كۆبانی ڕاوه‌ستێنێ، ئه‌ویش قبوڵی كردووه‌.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك سزای زۆر قورسی به‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی توركیا و ئابوری توركیادا سه‌پاندووه‌، ئه‌م سزایانه‌ به‌رده‌وام ده‌بن و زیادیش ده‌كه‌ن هه‌تا ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست.

تره‌مپ ئه‌یه‌وێ نیگه‌رانیه‌ ئاساییشیه‌كانی توركیا له‌ ڕێگه‌ی گفتوگۆوه‌ بڕه‌وێنێته‌وه‌ و هاوكات دڵنیابێت له‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌ كورده‌كانی پشتگوێنه‌خراون

به‌م زوانه‌ وه‌فدێكی ئه‌مریكا به‌سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك و كۆتایی هێنانی یه‌كجاری به‌ ئاڵۆزیه‌كان.