سعودیە... لەڕوداوێكی هاتوچۆدا 35 عەمرەكار گیانیان لەدەستدا

17/10/2019 - 09:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

میدیاكانی سعودیە بڵاویانكردووە، بەهۆی سوتانی ئۆتۆمبێلێكەوە 35 عەمرەكار گیانیان لەدەستداو چوار عەمرەكاری دیكە بریندارن.

 

بە گوێرەی هەواڵی بەشێك لە میدیاكانی سعودییە، دوێنێ چوار شەممە، پاسێكی هەڵگری ژمارەیەك لە عەمرەكاران توشی ڕوداوێكی هاتوچۆ بوەو بەو هۆیەوە پاسەكە سوتاوەو تیایدا 35 عەمرەكار گیانیان لەدەستداوەو چوار عەمرەكاری دیكە بریندارن.