یەكێتی ئەوروپا جیابوونەوەی بەریتانیا تا مانگی دووی ساڵی داهاتوو دوادەخات

21/10/2019 - 11:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

ڕۆژنامەی سەندەی تایمز ئاماژەی بەوەدا یەكێتی ئەوروپا جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەكێتیەكە تاوەكو مانگی دووی ساڵی 2020 دوادەخات، ئەمەش لەكاتێكدا ئەگەر سەرۆك وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن نەتوانێت پەرلەمانی وڵاتەكە ڕازیبكات ڕێكەوتنی جیابوونەوەكە پەسەند بكات.

ڕۆژنامەكە لە زاری سەرچاوە سیاسییەكانەوە بڵاویكردەوە دواخستنەكە بەشێوەیەك دەبێت ئەگەر هاتوو لە ماوەی درێژكردنەوەكەدا پەرلەمانی بەڕیتانیا ڕێكەوتنەكە پەسەند بكات ئەوا دەتوانێت لە یەكی مانگی یانزە یاخود 15 ی مانگی دوانزە لە یەكێتی ئەوروپا جیاببێتەوە.

ڕۆژنامەكە وتیشی هێشتا بڕیار لەسەر ئەمە نەدراوە و وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا پێش ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو هەلێكیان لەبەردەستدا دەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئەگەری پەسەندكردنی ڕێكەوتنەكە لەلایەن پەرلەمانی بەڕیتانیاوە.