سه‌رۆك له‌ نێو ئۆتۆمبێلێكی كۆن ده‌بینرێت

21/10/2019 - 17:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

چالاكوانانی تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌یه‌كی "قه‌یس سه‌عید" سه‌رۆكی نوێی تونسیان بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ خه‌ریكی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلێكی كۆنه‌.

له‌ كاتێكدا هیچ لایه‌ك زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ و كاته‌كه‌ی بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌ و به‌ڵام چالاكوانان كاتی وێنه‌كه‌ بۆ ئه‌و كاته‌ ده‌گه‌رێنه‌وه‌ كاتێك ناوبراو خۆی كاندید كرد بۆ سه‌رۆكایه‌تی تونس.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌  دا له‌ هه‌لبژاردنی 13ی ئه‌م مانگه‌ "قه‌یس سه‌عید" توانی به‌رێژه‌ی 72% ده‌نگه‌كان سه‌ركه‌وێت له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی "نه‌بیل قوره‌وی" كه‌ توانی ته‌نها 27% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.

 

ئەلبوومی وێنەکان