گۆمان له‌ كوشتنی به‌غدادی ده‌كرێت

27/10/2019 - 18:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی
 
به‌هۆی گێڕانەوەى جياواز بۆ  پڕۆسە سەربازییەكەی ئەمریكا لە كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی وەزارەتی بەرگری روسیا رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌جێگای گومانە، دەشڵێت هیچ پڕۆسەیەكی سەبارزی لە ئیدلیب لەلایەن فڕۆكە ئەمریكییەكانەوە ئەنجام نەدراوە.

وەزارەتی بەرگری روسیا لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت "ئەمریكا هیچ پڕۆسەیەكی سەربازی لە ئیدلیب ئەنجام نەداوە، نە ئەمڕۆ و نە لە رۆژانی پێشوودا".

هەورەها دەڵێت جیاوازی گێڕانەوەكانی ئەمریا لەسەر رووداوەكە پرسیار و گومانەكان لەسەر سەركەوتوو بوونی پڕۆسەكە زیاتر دەكەن، لێدوانی سەرۆكی ئەمریكاش رەتدەكاتەوە كە باسی لەوە كرد روسیا هاوكاریان بووە لە كردنەوەی ئاسمانی ئیدلیپ بەسەر هێرشەكەدا.

ئەمڕۆ ئەمریكا كوشتنی ئەبوبەكر بەغادی سەرۆكی رێكخراوی داعشی لە ئیدلیب لە ڕێی پڕۆسەیەكی سەربازییەوە راگەیاند، ئەم ئێوارەیش دۆناڵد ترەمپ بە فەرمی هەواڵەكەی راگەیاند و باسی لە وردەكاری هێرشەكە كرد.