ده‌ستگیركردنی ژنی بەغدادی راگه‌یه‌ندرا

07/11/2019 - 10:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

سەرۆککۆماری "تورکیا" دەستگیرکردنی ژنێکی ئەبوبەکر بەغدادی سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی راگەیاند.

 

رۆژی چوارشەممە 6/11/2019 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە میانی وتارێكدا كه‌ له‌ زانکۆی ئەنقەرە پێشکەشیكرد رایگه‌یاند: ئەمریکا کاتێک بەغدادی دەستگیرکرد هەرایەکی گەورەی نایەوە هەموو میدیاکانی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد.

 

ناوبراو وتیشی: ئەوان ژن و خوشک و زاوایەکی بەغدادیان دەستگیرکردووە، ئەوەندەش وەکو ئەمریکا لەسەری نەڕۆیشتوون.

 

شایه‌نی باسه‌ رۆژی سێشەممە 5/11/2019 بەرپرسانی تورکیا رایانگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە رۆژی دووشەممە 4/11/2019 لە ئۆپەراسیۆنێکدا خوشکێکی بەغدادی بەناوی رەسمیە عەواد، کە تەمەنی 65 ساڵە دەستگیربکەن.