فەرەنسا كەمپەكانی پەنابەران دادەخات

09/11/2019 - 13:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

لەدوای وڵاتی یۆنان و باردۆخی خراپی كەمپەكانی پەنابەرانی ئەو وڵاتە، تەنیا یەك رۆژ دوای گۆرینی سیاسەتی فەرەنسا سەبارەت بە پەنابەران، لە چەند هێرش و هەڵمەتێكدا بۆ سەر كەمپەكانی پەنابەران لە فەرەنسا، نزیكەی 2000 پەنابەر دەركراون و ئێستا لەو دویو سنوری كەمپەكانەوە ژیان بەسەردەبەن، چونكە بەوتەی حكومەت جگە لە تێكدانی كەمپەكان و داخستنیان، هیچ رێگا چارەیەكی تریان لەبەردەمدا نەماوە.

 

پۆلیس سەرەتا لە كەمپەكانی نزیك فەرەنساو باكوری ئەو وڵاتەوە دەستی پێكردووەو دەشیەوێت زۆربەی كەمپەكانی تر خاپوربكەن و پەنابەران ناچاربكەن بیر لە وڵاتێكی ترو جێهێشتنی فەرەنسا بكەنەوە.

 

ئەوەی لەم پارچە ڤیدیۆیەدا دەردەكەوێت، چەند گەنجێكی كوردو خێزانی كوردن كە بەهۆیەوە دووچاری گرفتی گەورە بوون و تەنانەت لە كاتی گواستنەوەشیاندا بە خراپی مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.