له‌م وڵاته‌ پیسبوونى هه‌وا (30) گه‌شتى ئاسمانى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌

09/11/2019 - 15:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

شارى "نیودهلى " یه‌كێكه‌ له‌ شاره‌ قه‌ره‌باڵغه‌كانى جیهان و پایته‌ختى وڵاتى هیندستانه‌ ، ئێستا ئه‌م شاره‌ به‌ده‌ست پیسبوونى ژینگه‌كه‌ى ده‌ناڵێنت و مه‌ترسى بۆ سه‌ر دانیشتوانه‌كه‌شى دروستبووه‌ .


ده‌سته‌ڵاتدارانى "نیودلهى " له‌ هیندستان دۆخى به‌په‌له‌ و له‌ناكاویان راگه‌یاند ، پاش ئه‌وه‌ى رێژه‌ى پیسبوونى هه‌واكه‌ى گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاستى پیسبوون له‌ ماوه‌ى ئه‌مساڵدا .


ته‌م و تومان و پیسبوونى چڕى هه‌وا هۆكارێك بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى (30) گه‌شتى ئاسمانى هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئاستى بینین زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌ ، له‌ هه‌مان كاتدا هه‌ر به‌هۆى پیسبوونى هه‌واو و كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاستى بینین ، ده‌سته‌ڵاتدارانى په‌روه‌رده‌ى ناچاركرد ده‌رگاى زۆربه‌ى قوتابخانه‌كانى ئه‌م شاره‌ دابخه‌ن .


زۆرێك له‌ دانیشتوانى شاره‌كه‌ به‌ ناچارى مانه‌وه‌یان له‌ ماڵه‌وه‌ هه‌ڵبژارد و خۆیان له‌ ژینگه‌ى پیسى شاره‌كه‌یان پاراست ، ئه‌وانه‌شى له‌ ده‌ره‌وه‌بوون ، ماسك و ده‌مامیان له‌سه‌ر لووت و ده‌میان به‌ستبوو .