كوێت كونسڵخانەی خۆی لە بەسرە داخست

09/11/2019 - 21:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

سەرچاوەیەكی دبلۆماتی كوێتی رایگەیاند "ئەمڕۆ شەممە ئەندامان و كارمەندی ناو كونسوڵگەریی وڵاتەكەیان لەشاری بەسرەی باشووری عێراق كشاندۆتەوە".

رۆژنامەی رەئی كوێتی بڵاویكردەوە، سەركونسوڵ و كارمەندەكانی هەر ئەمڕۆ گەیشتوونەتە دەروازەی عەبدەلی تا بەرەو كوێت ببرێنەوە.

خۆپیشاندانەكان و ناڕەزایی خەڵك و مەترسیی هێرش بۆ سەر بیناكەیان و گیانی كارمەندەكانیان، هۆكار بوون تا حكومەتی كوێت بڕیارێكی لەو جۆرە بدات