هه‌ڵوێستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌ ئێران ئاشكرابوو

18/11/2019 - 09:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

له‌ هه‌ڵوێستێكی چاوەڕواننەكراودا باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ئیمارات ڕایده‌گه‌یه‌نێت وڵاتەكەی پشتیوانی گۆڕینی دەسەڵاتی حكومڕانی لە ئێران ناكات، ده‌شڵێت گەلانی ئێران شایستەی ژیانێكی باشترن و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانیشیان مافێكی ڕەوایە.

له‌مباره‌یه‌وه‌ جۆن ڕاكۆلتا باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ئیمارات لە لێدوانێكدا هەڵوێستێكی چاوەڕواننەكراوی وڵاتەكەی سەبارەت بە دۆخی ئێران ئاشكراكرد و ڕایگەیاند: وڵاتەكەی پشتیوانی گۆڕینی دەسەڵاتی حكومڕانی لە ئێران ناكات.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: گەلانی ئێران شایستەی ژیانێكی باشترن و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانیشیان مافێكی ڕەوایە، چونكە ئەوان هەست بەسەختی دۆخەكە دەكەن و دەخوازن وڵاتەكەیان گۆڕانكاریی لە سیاسەتەكانیدا بەرامبەر وڵاتانی تر بكات و پشتیوانی دەستپێكردنی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ ئەمریكا دەكەن.