هێزە ئەمنییەكانی ئێران بەنهێنی تەرمی خۆپیشاندەران دەگوازێتەوە

21/11/2019 - 09:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە ، هێزە ئەمنییەكانی سەر بە حكومەتی ئێران دەیان تەرمی خۆپیشاندەرانیان لە نەخۆشخانەكان گواستۆتەوە بۆ شوێنێكی نادیار.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان كە لەلایەن راگەیاندنی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بڵاوكراوەتەوە ، ئیتلاعاتی ئێرانی زیاتر لە (36) تەرمی خۆپیشاندەرانیان بە نهێنی بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆتەوە كە بەهۆی برینداربوونیان گەیەنرابوونە نەخۆشخانە".

كەناڵی ئەلحورە رایگەیاند : " گواستنەوەی تەرمەكان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی گواستنەوەی گۆشت بووە لەنەخۆشخانەكە ، ئەمەش بۆ ئەوەیە هیچ كەسێك هەستی پێنەكات".

ئەو كەناڵە دەڵێت : " ژمارەی قوربانیانی نەخۆشخانەكانی (سوجاد كرج و شەهریار و بەرزكرج) بۆ (118) كەس بەرزبۆتەوە".