ئێران داواكارییەكی بەپەلە ئاراستەی عێراق دەكات

28/11/2019 - 10:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

حكومەتی ئێران هەڵوێست وەردەگرێت دوای سوتاندنی كونسڵخانەی خۆی لە شاری نەجەف و داواكارییەك ئاراستەی حكومەتی عێراق دەكات.

هێزە ئەمنییەكان عێراق بەرێژەیەكی زۆر بەشاری نەجەف بەربڵاوبوون ، بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك خۆپیشاندەران كونسڵخانەی ئێرانیان لە شارەكە سوتاند.

كەناڵی سكای نیوزی عەرەبی بڵاوی كردەوە ، بەرپرسانی ئێران داوایان لە حكومەتی عێراق كردووە بەخێرایی و بەپەلە هەموو ئەو كەسانە دادگایی بكەن كە هۆكاربوون بۆ سوتاندنی كونسڵخانەكەیان.

خۆپیشاندەرانی شارەكانی عێراق لەژێر دروشمی (ئیران برە برە ، بغداد حرە حرە) چەند جارێك رەخنەیان ئاراستەی بەرپرسانی ئێران كردووە كە كاریگەری خراپیان لەسەر وڵاتەكە دروست كردووە.


logo

Copyright © 2019 KURDIU. All Rights Reserved