سێ كۆڵبه‌ر به‌م هۆكاره‌ بوونه‌ قوربانی

28/11/2019 - 12:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

لە دوو رۆژی رابردوودا سێ کۆڵبەر لەناوچە سنوورییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان بوونە قوربانی.

عەدنان رەشیدی، ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان له‌ لێدوانێكدا رایگەیاند: لەماوەی دوو رۆژی رابوردوودا سێ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی و لە ناویاندا کۆڵبەرێکیان گیانی لەدەستداوە و دووانیش بەسەختی بریندار بوون.

رونیشیکردەوە: کە ئەو کۆڵبەرانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گولـلە.

باسی لەوەشکرد: کە هەرسێ کۆڵبەرەکە دانیشتووی خۆرهەڵاتی کوردستانن و ئەوەشی کە گیانی لەدەستداوە ناوی ناسیح پورە و باوکی دوو منداڵ بووە.