لەكۆتاییدا قەڵەوترین پیاوی دونیا، كاره‌ مەحاڵەكەی ئەنجامدا

30/11/2019 - 11:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

خوان پیدرۆ فرانكۆ لەماوەی (3) ساڵدا ، (330) كیلۆگرام لە كێشی خۆی كەم كردەوە ، ئەمەش بووە هۆكار بۆ ئەوەی مەحاڵەكە ئەنجامبدات.

خوان پیدرۆ لەساڵی (2017) ناوی خۆی لە لاپەرەكانی كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان نوسییەوە و بووە (قەڵەوترین پیاوی جیهان)".

فرانكو لەو ساتەوە كە كێشی (590) كیلۆگرام بوو ، بۆ ماوەی (10) ساڵ لەسەر جێگا كەوت و نەیتوانی هەنگاو بنێت ، بۆ ئەمەش بریاری خۆ لاوازكردنیدا.

رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی دەڵێت : " فرانكۆ (330) كیلۆی لە كێشیكدا لەدەستدا و توانی بۆ جاری یەكەم لەسەر قاچەكانی خۆی هەنگاو بنێت و دەست بە رۆیشتن بكات".