فەیس بوك ، هەژماری خامنەیی داخست

07/12/2019 - 09:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

كۆمپانیای فەیس بوك ، بەشێوەیەكی فەرمی هه‌ژماری عەلی خامنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێرانی داخست.

سەرچاوەكانی هەواڵ لە ئێران رایانگەیاند: كارگێری كۆمپانیای فەیس بوك بەفەرمی هه‌ژماری عەلی خامنەیی داخست كە زیاتر لە (100) هەزار فۆڵۆی هەبووە.

بەپێی ناوەرۆكی هەواڵەكان، هۆكاری داخستنی ئەژماری رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی شكاندنی رێنماییەكانی فەیس بوكە، كە رێگری لە هەر پێشێلكارییەك دەكات دژی ئاسایش و ئارامی كۆمەڵایەتی بێت.

جگە لە داخستنی ئەم هه‌ژمارە ، كۆمپانیای فەیس بوك هه‌ژماری قاسم سلێمانی سەركردەی فەیلەقی قودسیشی داخست كە زیاتر لە (888) هەزار فۆڵۆی هەبووە.