ئاگر له‌م كارگه‌یه كه‌وته‌وه‌ و 65 كه‌س بوونه‌ قوربانی

08/12/2019 - 10:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە یەکێک لە کارگەکانی وڵاتی هندستان ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانی ئەو کارگەیە بونەتە قوربانی و تا ئیستاش هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیارینەکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 8-12-2019، پۆلیسی هندستان مردنی (43) کەسی بە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە یەکێک لە کارگەکانی نیوده‌لهی پشتڕاستکردەوە.

پۆلیسی ئەو وڵاتە رایگه‌یاند: ئاگرەکە، له‌ كاتی پشووی كرێكاره‌كان بووه‌ و كاتژمێر پێنجی بەرەبەیان کەوتۆتەوە کە زیاتر لە (50) کرێکار له‌و كاته‌دا خه‌وتبوون.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە: ئەم روداوە بوەتە هۆی گیانلەدەستدانی (43) کەس کە زۆرینەیان کرێکاری ئەو کارگەیە بون و تا ئێستاش هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە و بۆ کوژانەوەی ئاگرەکە (30) یەکەی ئاگرکوژێنەوە نێردراونەتە شوێنی روداوەکە.

ئەم ئاگرە بوەتە هۆی وەستانی هاتوچۆ و چەندان کەسی دیکەش بەهۆی ئاگرەکەوە گیریان خواردوە و بەو هۆیەوە (22) کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون.


logo

Copyright © 2019 KURDIU. All Rights Reserved