سوپای پاسداران: پایتەختی ئیسرائیل لەگەڵ زەوی تەخت دەكەین

10/12/2019 - 10:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 


راوێژكارێكی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت: ئیسرائیلیش زۆر لەوە بچووكترە بتوانێت هیچ هەڵەیەك بەرامبەر ئێران بكات و لەئەگەری بچووكترین هەڵە تەلئەبیبی پایتەختی ئەو وڵاتە لەگەڵ زەوی تەخت دەكەین.

 

بە گوێرەی هەواڵی میدیاكانی ئێران، لیوا مورتەزا قوربانی راوێژكاری فەرمانداری سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندووە: ئێران هەوڵ بۆ دەستخستنی چەكی ئەتۆمی نادات، ئیسرائیلیش زۆر لەوە بچووكترە بتوانێت هیچ هەڵەیەك بەرامبەر ئێران بكات.

 

ئەوەشی خستەڕوو: بەبڕیاری رێبەری باڵا چەكدارەكانمان چاویان لەسەر سێرەی تفەنگەكانیانە، ئەگەر رێبەری ئیران فەرمانی هێرشی مووشەكی بكات بۆ سەر ئیسرائیل، هەموو ئیسرائیلییەكان دەستیان بەرزدەكەنەوە خۆیان تەسلیم دەكەن .