چه‌كدارێك هێرش ده‌كاته‌ سه‌رنه‌خۆشخانه‌یه‌ك و چه‌ند كه‌سێك ده‌كوژێت

10/12/2019 - 14:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

پیاوێک بە دەسترێژی گوللە لە نەخۆشخانەیەکدا شەش کەسی لە ڕۆژهەڵاتی چیک کوشت و دواتر، خۆیشی کوشت.

پۆلیسی چیک بڵاویکردەوە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئۆستراڤا لە ڕۆژهەڵاتی چیک، پیاوێک بەلانی کەمەوە شەش کەسی کوشتووە و دواتریش، فیشەکێکی بە سەری خۆیەوە ناوە و خۆیشی کوشتووە.

وەزیری تەندرووستی وڵاتەش بە میدیاکانی وتووە: ژمارەی کوژراوەکان شەش کەسن، بەڵام چونکە برینداریش بوونی هەیە، ئەگەری بەرزبوونەوەی ئەو ژمارەیە لە ئارادایە.

ئەندرێی بابیس، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بە تەلەفزیۆنی وڵاتەکەی ڕاگەیاند: دەستڕێژییەکە لە ژوورێکی چاوەڕوانی ناو نەخۆشخانەکە بووە و هێرشبەرەکە لە نزیکەوە فیشەکی بەسەری خەڵکەکەوە ناوە.