ئه‌مریكا بریارێكی مه‌ترسیداری له‌ دژی ئێران راگه‌یاند

14/01/2020 - 09:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی
واشنتۆن لە هەوڵدایە سزاكانی سەر ئێران چڕتربكاتەوە و زیاتر لە 95% داهاتی نەوتی ئێران ببڕێت.

ستیڤن منوچن، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا، لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكایی ووتی: ئێستا لێپرسراوانی وڵاتەكەی لەگەڵ چین لە گفتوگۆدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا، لە كاتێكدا چین یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆرترین بڕە نەوتی ئێران دەكڕێت.

وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد: دەتوانن وەك هەر وڵاتێكی تر چینیش سزا بدەن ئەگەر پابەند نەبێت و پێشتریش ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە بەهۆی كڕینی نەوتی ئێرانەوە سزادراون.

ستیڤن منوچن دووپاتیشیكردەوە: بەردەوام دەبن لە سەپاندنی سزا بۆ سەر هەر وڵاتێكی جیهان كە بازرگانی لەگەڵ ئێراندا بكات.