ئه‌كته‌رێكی ناوداری ئێرانی ڕه‌خنه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت

14/01/2020 - 10:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

ژنە ئەکتەرێكی ناوداری ئێرانی، علیدۆستی کە پاڵێوراوبووە بۆ خەڵاتی ئۆسکار رەخنە لە رژێمی ئێرانی دەگرێت و، دەڵێت:" ئێمە هاوڵاتی نین، ئێمە دیلین".

عەلیدۆستی کە لە چه‌ندین زنجیرە داراماو فلیمدا بەشداری کردووەو خاوەنی ئەکاونتێکی شەش ملیۆنیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، لەو كاته‌ی خۆپیشاندان لە شارەکانی ئێران بەردەوامە بەتایبەتی دوای راگەیاندنی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکەو گیان لەدەستدانی ١٧٦ هاوڵاتی.

علیودستی دەڵێت:" بەرپەرچی ئەو خەوەم دایەوە بۆ ماوەیەکی زۆرو پەسەندم نەکرد، ئێمە هاوڵاتی نین، هەرگیز هاوڵاتیش نەبووین، بەڵکو ئێمە دیلین، ملیۆنەها دیل".