به‌هۆی به‌فر و بارانه‌وه‌ 130 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی

15/01/2020 - 10:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

به‌هۆی بارینی به‌فر و بارینێكی زۆره‌وه‌ كه‌ بۆته‌ هۆی دروستبوونی لافاو ،له‌ ئه‌فغانستان و پاكستان ،130 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی

به‌ پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ، له‌ پاكستان 93 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 76 كه‌سیش برینداربون، هاوكات له‌ ئه‌فغانستانیش لانیكه‌م 39 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 60 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، به‌پێی ئاماره‌كانی پێشتر كه‌ راگه‌یه‌ندرابو، 110 كه‌س له‌ هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدابو.

وه‌ به‌پێی پێشبینیه‌كانی كه‌ش و هه‌وا ئه‌م شه‌پۆڵه‌ به‌فر و بارانه‌ تا چه‌ند ڕۆژێكی تر به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئه‌حمه‌د ته‌میم عه‌زیمی وته‌بێژی رێكخراوی به‌دواداچونی كاره‌ساته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاندوه‌: له‌ ویلایه‌ته‌كانی خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵات، به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 300 خانو به‌ته‌واوی یان به‌شێكیان روخاون.