ئه‌مریكا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ بڕینی هاوكاریه‌كانی له‌ عێراق

15/01/2020 - 12:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

سه‌رچاوه‌یه‌ك له ڕوژنامه‌یكی ئه‌مریكی بڵاوی كردۆته‌وه‌ ئه‌مریكا له‌ تاوتوێ كردنن بۆ بڕینی هاوكاریه‌ داراییه‌كانی له‌ عێراق به‌ بڕی 250 ملیۆن دینار.

رۆژنامەی وول ستریت جورنالی ئەمریکی ئاشکرایکرد: "ئەمریكا ئامادەكاری دەكات بۆ برینی هاوكاریەكانی لە عێراق كە بە 250 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت".

رۆژنامە ئەمریكیەكە ئه‌وه‌شی خستۆته‌ ڕوو: پەیوەندی ئەلیكترۆنی نێوان هەردوو وەزارەتی دەرەوە و بەرگری ئەمریكای لەوەزارەتی دەرەوە دەستكەوتووە کە ئامادەكاری دەكات بۆ برینی 250 ملیۆن دۆلار كە بریاربووە بەپێی پرۆگرامی هاوكاری سەربازی دەرەوەی ئەمریكا بدرێتە عێراق لەم ساڵی داراییدا.

لە دوای بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە خاکەکەی ئەمریکای خستە ناو تاوتوێکردنی بڕینی هاوکارییەکانی بۆ عێراق. 

پیشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو ئەگەر عێراق سوربێت لەسەر دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا ئەوا سزای توندی ئابووری وای عێراق دەدەن کە بەخۆیەوە نەبینیبێت..