سەرۆک وەزیرانی رووسیا و كابینه‌كه‌ی ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌

15/01/2020 - 17:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 ئەمڕۆ چوارشەممە میدیاکانی ڕووسیا بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ دیمیتری میدڤیدیڤ، سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی و کابینەی حکومەتەکەی پێشکەش بە ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا کرد. 

 میدیاکانی ڕووسیا باس لەوەدەکەن" پوتین داوای لە مێدڤێدیڤ کردووە، تاکو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی روسیا، وەک سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر بەردەوامبێت".

ئەم گۆڕانکارییانە لە چوارچێوەی ئەو ئەجێندایەدایە کە پۆتین بڕیارە ئەنجامی بدات، کە گۆڕانکارییەکان چەند پۆستێک و چەند بەندێکی دەستووری دەگرێتەوە.