بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌گوڕی 6.2 پله‌ی رێخته‌ر روویدا

23/01/2020 - 10:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23ی كانونی دووه‌می 2020 بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز روویدا و ویلایه‌تی ئه‌ڵاسكای له‌ ئه‌مریكا هه‌ژاند.

به‌پێی میدیاكانی ئه‌مریكا، كاتژمێر 9:53 خوله‌كی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ 22ی كانونی دووه‌م كه‌ ده‌كاته‌ (8:53 خوله‌كی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 23ی كانونی دووه‌م به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان) بومه‌له‌رزه‌كه‌ روویداوه‌.

بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ گوڕی 6.2 پله‌ی رێخته‌ر له‌ زنجیره‌ دوورگه‌كانی ئه‌ڵوشنی داوه‌ له‌ ئه‌ڵاسكا.