لە بومەلەرزەكەی توركیادا18كەس گیانیان لەدەستداو،زیاترلە 550كەسیش برینداربون

25/01/2020 - 08:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


دوای ئەوەی شەوی رابردوو بومەلەرزەیەك ناوچەكانی باكوری كوردستانی گرتەوە وەزیری ناوخۆی ئەو ولاتە رایدەگەیەنێت 18كەس كوژراون و زیاترلە 550كەسیش برینداربون .


سلێمان صویلو وەزیری ناوخۆی توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند"لە رووداوزی بومەلەرزەكەدا لە ولایەتی ئەلازیغدا تا ئێستا 13 كەس گیانیان لەدەستداوە و لەمەلاتیەش 5كەس . "


وەزیری ناوخۆی توركیا ئاماژەی بەوەشداو "ژمارەی ئەو كەسانەش كە برینداربونو گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكان بۆ553كەس بەرزبوەتەوە ."


سلێمان صویلو ئەوەشی راگەیاند" نزیكەی 500 تیمە فریاكەوتن لە8ناوچەی جیاوازدا بەشداریان كردوە بۆ رزگاربونی ئەوكەسانەی كە بونەتە ژیچر دارو پەردوی روخاوی باڵەخانەكانەوە.

 

جێگەی ئاماژەیە كاتژمێر 8:55 خولەكی شەوی رابردو بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.8 پلە شارۆچكەی سیڤیرجەی هەژاند، كە قوڵاییەكەی 6.75 كیلۆمەتر لە نێو زەویدا رویداوە.