ئەمڕۆ لە مێژودا

admin 25/01/2020 - 09:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

25/1
866 / (موعته‌ز بیلا مه‌حه‌مه‌د ئه‌بى عبدالله ى كورِى موته‌وه‌كیل عه‌لى كورِى جه‌عفه‌ر كورِى موعته‌سه‌م) بووه‌ خه‌لیفه‌ى ژماره‌ (13) ى (عه‌باسییه‌كان).
1260 / شارى (حه‌له‌ب) له‌سه‌ر ده‌ستى (مه‌غۆل) رِووخا، (حه‌له‌ب) یه‌كه‌م شارى ناوچه‌ى (شام) بوو له‌دواى (به‌غدا) كه‌رِووبه‌رِووى (مه‌غۆل) ه‌كان بوویه‌وه‌.
1348 / بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ (نه‌مسا) ى داو نزیكه‌ى (5000) كوژراوى لێكه‌وته‌وه‌.
1479 / سوڵتانى عوسمانى (مه‌حه‌مه‌د فاتح) میرنشینى (بوندقیه‌) ى ناچار كرد به‌مه‌رجه‌كانى حكومه‌ته‌كه‌ى رِازى بێت و جه‌نگ له‌گه‌ڵ (عوسمانى) یه‌كان نه‌كات و سزاى جه‌نگانه‌و سزاى سالاَنه‌شیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
1523 / شاژن (ئان بۆلن) شوى به‌ (هێنرى هه‌شته‌م) ى شاى (به‌ریتانیا) كرد.
1627 / له‌دایك بوونى زاناى بوارى (كیمیاوى) (به‌ریتانى) (رِۆبه‌رت بویل).
1802 / (ئیتاڵیا) سه‌ربه‌خۆیى وه‌رگرت به‌ هۆى (ناپلیۆن پۆناپه‌رت).
1866 / له‌دایك بوونى (مسته‌فا پاشاى یاموڵكى) له‌شارى (سلێمانى).
1874 / له‌دایك بوونى رِۆماننووس و ئه‌دیبى ئینگلیزى (سۆمه‌رست مۆم).
1882 / له‌دایك بوونى ژنه‌ ئه‌دیبى (ئینگلیزى) (ڤه‌رجینیا وولف) له‌(له‌نده‌ن).
1890 / له‌ ناوچه‌ى (جیزه‌) له‌ (میسر) باخچه‌ى ئاژه‌لاَن كرایه‌وه‌.
1909 / دامه‌زراندنى مۆنته‌داى ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى.
1915 / زانا (ئه‌لێكسانده‌ر گراهام بێل) یه‌كه‌م په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى به‌درێژایى ئه‌مریكاى باكوور لێكدا.
1919 / دامه‌زراندنى (كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان).
1926 / له‌دایك بوونى ده‌رهێنه‌رى (میسر) ى (یوسف شاهین).
1929 / كۆچى دوایى تێكۆشه‌رى (میسر) ى (عبدالعزیز چاویش).
1933 / له‌دایك بوونى (كورازۆن ئاكینۆ) سه‌رۆكى (فلیپین).
1935 / (كه‌مال ئه‌تاتورك) برِیاریدا مزگه‌وتى (ئایا سۆفیا) بكرێته‌ مۆزه‌خانه‌ بۆ هونه‌رو فۆلكلۆرى (بێزه‌نتییه‌كان).
1936 / كۆچى دوایى (مسته‌فا پاشاى یاموڵكى).
1939 / بوومه‌له‌رزه‌ى (تشیلان) له‌ وولاَتى (تشیلى) دا به‌ هێزى (8.3) پله‌ به‌ پێوه‌رى رِێخته‌ر، نزیكه‌ى (28) هه‌زار قوربانى لێكه‌وته‌وه‌.
1942 / (تایلاند) جه‌نگى له‌سه‌ر (وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاو به‌ریتانیا) رِاگه‌یاند.
1944 / سه‌ره‌تاى جه‌نگى (كاسینۆ) له‌ نێوان هێزه‌كانى (ئیتاڵیا و هاوپه‌یمانان).
1948 / كۆچى دوایى پیاوچاكى شارى (سلێمانى) (كه‌ریم عه‌له‌كه‌).
1947 / كۆچى دوایى سه‌ركرده‌ى مافیاكانى ئه‌مریكا (ئال كابۆنى).
1949 / ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بۆجارى دووه‌م رِاگرتنى جه‌نگى له‌ (فه‌ڵه‌ستین) رِاگه‌یاند.
1949 / دامه‌زراندنى رِێكخراوى هاریكارى ئابوورى له‌ نێوان (وولاَته‌ شوعییه‌كان) ناسراو به‌ (كۆمیكۆن).
1952 / كۆچى دوایى یه‌كه‌م سه‌رۆكى (ئایسله‌ندا) (بێرنسینى یه‌كه‌م).
1971 / (عیدى ئه‌مین) به‌كوده‌تایه‌كى سه‌ربازى بووه‌ سه‌رۆكى (ئۆگه‌ندا).
1972 / رِێككه‌وتنامه‌ى رِاگرتنى جه‌نگى (25) ساڵه‌ى نێوان (یابان و رِووسیا).
1975 / بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ (تایوان) ى دا به‌ هێزى (7.5) پله‌ به‌ پێوه‌رى رِێخته‌ر.
1980 / (ئه‌نوه‌ر سادات) ى سه‌رۆكى (میسر) به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانى رِاگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كى رِه‌سمى جارى كۆتایى هێنان به‌ناكۆكییه‌كانى نێوان (میسر - ئیسرائیل) رِابگه‌یه‌نێت.
1984 / ده‌رچوونى یه‌كه‌م برِیارنامه‌ى (ئه‌وروپى) سه‌باره‌ت به‌ مافه‌كانى ئافره‌ت.
1989 / كۆچى دوایى شاعیرى كورد (موزه‌فه‌ر سلێمان شه‌ریف) له‌شارى (هه‌ولێر).
1990 / كۆچى دوایى وێنه‌كێشى (ئیتاڵى) (ئامیدیۆ مۆدلیانى).
1999 / بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ هێزى (6.4) پله‌ به‌ پێوه‌رى رِێخته‌ر له‌ (كۆڵۆمبیا) ى دا.
2004 / گه‌مارۆ سیاسى و ئابوورییه‌كانى سه‌ر (لیبیا) لادراو ده‌ست كرا به‌گرێدانى په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
2007 / ئه‌نجوومه‌نى پیرانى (ئه‌مریكى) رِه‌زامه‌ندى پێشاندا له‌سه‌ر دانانى (دێڤید په‌تریۆس) وه‌ك سه‌ركرده‌ى نوىَ ى سه‌ربازى ئه‌مریكى له‌ (عێراق) له‌ جێگاى (جۆرج كه‌یسى).
2007 / كوژرانى وزیرى به‌رگرى (ئیكوادۆر) (گوادا لوپىَ لاریڤا) و چه‌ندین گه‌وره‌ ئه‌فسه‌رى ئه‌و وولاَته‌ به‌هۆى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى فرۆكه‌كه‌یان.
2007 / گرێدانى كۆنگره‌ى (پاریس -3) به‌ئاماده‌بوونى سه‌رانى زیاتر له‌ (40) وولاَتى جیهان بۆ یارمه‌تى دانى (لوبنان) له‌م كۆنگره‌یه‌دا (ئه‌مریكا) برِى (770) ملیۆن دۆلارى دایه‌ (لوبنان).