مه‌ترسییه‌كی تر به‌رۆكی ئێران ده‌گرێت

25/01/2020 - 10:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

ئه‌مریكا فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی جۆری (B-52H)ی نارده‌ فڕگه‌ی سه‌ربازیی دیگۆ گارسیا له‌ ئۆقیانوسی هندی، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و جۆره‌ (فڕۆكه‌ ستراتیژی)یانه‌ی ئه‌مریكا له‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌یدا گه‌یشته‌ شه‌ش فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ر.

پێگه‌ خۆرئاواییه‌كانی تایبه‌ت به‌ چاودێریكردنی فڕۆكه‌وانیی جه‌نگی ده‌ڵێن: "ئه‌م جۆره‌ فڕۆكه‌ (B-52H)انه‌، مووشه‌كی باڵداری سه‌ر به‌ كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیی هه‌ڵده‌گرن و ئه‌و بنكه‌یه‌ی كه‌ لێی دابه‌زیون ناكه‌وێته‌ ژێر كۆنتڕۆڵی مووشه‌كه‌كانی ئێرانه‌وه‌، له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌موو ئامانجه‌كانی ئێران له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یشدا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مووشه‌كه‌ فڕیوانه‌ی ئه‌م جۆره‌ فڕۆكانه‌دا كه‌ كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیشییان پێوه‌یه‌ پارێزراونین و ده‌توانرێت بكرێنه‌ ئامانج بێئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ بچێته‌ كایه‌ی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی ئێرانه‌وه‌".

به‌لای چاودێرانی سه‌ربازییه‌وه‌، ناردنی شه‌ش فڕۆكه‌ی له‌مجۆره‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، بێ مه‌به‌ست نییه‌ و له‌هه‌ر ئانوساتێكدا ده‌توانێت ئامانجه‌كانی ئێران-ی پێ خاپوور بكات.