ته‌رمی باوك و كوڕێك به‌ مردووی دۆزرایه‌وه‌

25/01/2020 - 10:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

شه‌وی ڕابردوو له‌ شارێك سه‌ر به‌ پارێزگایه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ته‌رمی باوك و كوڕێك به‌ مردووی ده‌دۆزرێته‌وه‌.

دوێنێ شه‌و له‌ شارێك سه‌ر به‌ پارێزگای سنه‌ ته‌رمی باوك و كوڕێك ده‌دۆزرێته‌وه‌،فه‌روخ محه‌مه‌دی جێگری به‌ڕێوبه‌ری فریاكه‌وتنی پزیشكی شاری قوروه‌ ڕایه‌گه‌یاند: لەلایەن خەڵکی گەڕەکی قەراخ شاری قوڕوە بەناوی "قەڵا" ئاگادارکرانەوە کە چەند رۆژێکە باوکێک کە تەمەنی ٥١ ساڵ بووە و کوڕێکی کە تەمەنی هەشت ساڵان بووە لە ماڵی خۆیان نەهاتوونەتەدەرەوە".

ووتیشی: دوای ئه‌وه‌ی كه‌ چوونه‌ته‌ نێو ماڵه‌كه‌یان، ته‌رمی باوك و كوڕه‌كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ ، کە بەهۆی بەکارهێنانی خه‌ڵوز بۆ گەرمکردنەوەی ماڵەکەیان،كه‌ بۆته‌ هۆی خنكانیان و گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

جێگایی باسه‌ ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی كه‌ ئه‌و ماڵه‌ تێیدا ژیاون ،له‌ ڕووی دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان كه‌مته‌رخه‌من، و هیچیان بۆ دابیننه‌كراوه‌.