نرخی نەوت دابەزی

admin 25/01/2020 - 10:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە 60 دۆلار و 62 سەنتەوە، .

نرخی یەک بەمیل نەوتی خاو لە 54 دۆلارو 20 سەنتەوە.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرھەمھێن و ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.
بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین، کە گەورەترین بەکارهێنەری نەوتە لەجیهاندا، خواست لەسەر ئەو بەرهەمە لەبازاڕەکانی جیهاندا کەمبوەتەوە، بەمەش نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
وڵاتی چین کە بەگەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا هەژمارکراوە، بەهۆی خراپی رەوشی تەندروستی وڵاتەکەوە، ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی جیهان گەشتەکانیان بۆ ئەو وڵاتە راگرتوە، بەمەش چالاکیە ئابورییەکانی چین کەمیکردوە، لە ئەنجامدا خواست لەسەر بەرهەمی نەوتی خاو کەمیکردوە.