چین چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنای دۆزییەوە

05/02/2020 - 12:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


تەلەفزیۆنی ناوەندیی چین بڵاویكردەوە: زانایانی زانكۆی جیجیانگ چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنایان دۆزییەوەتەوەو لە بەشی خۆرهەڵاتی چین تاقیكراوەتەوە و سەركەوتنی بەدەستهێناوە.



تەلەفزیۆنی ناوەندیی چین ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: لەلایەن زانایانی زانكۆی جیجیانگ ی وڵاتەكەیان، توانرا چارەسەرێكی كاریگەر و یەكلاكەرەوە بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا بدۆزنەوەو ئەو چارەسەرە لە بەشی خۆرهەڵاتی چین تاقیكراوەتەوە و سەركەوتنی بەدەستهێناوە.

 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: لەگەڵ دۆزینەوەی چارەسەرییەكە تیمێكی لێكۆڵینەوە گەیشتونەتە شاری ووهان بۆ دابەشكردن و بەكارهێنانی چارەسەرە نوێیەكە.