چین چاره‌سه‌ری كۆرۆنای دۆزیه‌وه‌

05/02/2020 - 15:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

زانایانی چین باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن کە بە شێوەیەکی سەرەتایی سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی سەرەتایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

رۆژنامەی چانگ ژیانگی سەر بە دەوڵەتی چین لەبارەی دەرمانەکەوە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو دەرمانە کە دۆزراوەتەوە پێی دەڵێن "ئەربیدۆڵ" کە دەرمانێکی دژە ڤایرۆسە و لە چین و رووسیا بۆ چارەسەرکردنی ئەنفلەوەنزا بەکاردێت، هەروەها لەگەڵ دەرمانی دژە ڤایرۆسی ئایدز (H.I.V) تێکەڵدەکرێن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

پێشتریش وڵاتی تایلاند رایگەیاندبوو کە چارەسەریان دۆزیوەتەوە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام تاوەکو ئێستا رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هیچ چارەسەرێکی بۆ ڤایرۆسەکە رانەگەیاندووە.

تاوەکو ئێستا بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نزیکەی 500 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 25 هەزار کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون، جگە لە دوو حاڵەتی مردن لە هەریەکە لە هەرێمی هۆنگ کۆنگ و فلیپین، سەرجەم حاڵەتەکانی مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین بوون.

له‌ سه‌ره‌تای ساڵەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركه‌وتووه‌ و به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه،‌ تر‌س و دڵه‌راوكێیه‌كی ده‌روونی ئێجگار زۆری له‌ هه‌موو جیهاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و كاریگه‌ریی هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئابووریی هه‌ندێك وڵات.