تێچونی لێپرسینەوە لەترەمپ 3.6 ملیۆن دۆلار بووە

06/02/2020 - 12:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

دوای زیاتر لە چوار مانگ لە پرۆسەی لێپێچینەوە و دادگاییكردنی سەرۆكی ئەمریكا لەلایەن كۆنگرێسەوە، ئەمڕۆ و بە زۆرینەی دەنگ بڕیار لەسەر بێتاوانی دۆناڵد ترمپ درا.

 

هەردی كەمالی، قوتابی لە واشنتن بە كوردیوی ڕاگەیاند: دوای زیاتر لە چوار مانگ لە پرۆسەی لێپێچینەوە و دادگاییكردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەلایەن كۆنگرێسەوە و تێچونی بڕی ٣.٦ ملیۆن دۆلار ئەمڕۆ و بە زۆرینەی دەنگ لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە بڕیار لەسەر بێتاوانی دۆناڵد ترمپ درا.



هەروەها ووتیشی: لە كۆی ٥٣ ئەندامی ئەنجومەنی پیران كە سەربەپارتی كۆمارین تەنها سیناتۆر میت رۆمنی نوێنەری ویلایەتی یوتا دەنگی دا بە لێسەندنەوەی متمانە لە دۆناڵد ترەمپ لەدوای ئەوەی كە دوپاتی كردەوە ئەو پیاوێكی ملتزم ە بە دینەوە و ئاینەكەی ڕێگەی پێنادا لەبەر حزبەكەی درۆ لەگەل ئەو سوێندە بكات كە خواردویەتی بۆ داكۆكی لە سەروەری دەستور و یاسا و چەسپاندنی دادپەروەری.