ئیندۆنیسیا ئەو هاوڵاتیانەی وەرناگرێتەوە كە چوونەتە ناو ڕێكخراوی داعشەوە

12/02/2020 - 09:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

وەزیری كاروباری ئاسایشی ئیندۆنیسیا ڕایدەگەیەنێت: جاكارتا ڕێگە نادات نزیكەی 700 هاوڵاتی بگەڕێنەوە ناو وڵاتەكە كە پێشتر وڵاتەكەیان جێهێشتووە و چوونەتە ناو ڕیزەكانی ڕێكخراوی داعشەوە لە سوریا و وڵاتانی دیكە.

 

مەحفوز ئێم دی وەزیری كاروباری ئاسایشی ئیندۆنیسیا ڕایگەیاند: حكومەت پێویستە ئاسایشی 267 ملیۆن هاوڵاتی ئیندۆنیسی بپارێزێت، بۆیە دەبێت ڕێگە نەدات ئەو چەكدارانە بگەڕێنەوە ناو وڵاتەكە.

 

وتیشی: لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسان هەوڵدەدەن زانیاریی وردتریان دەست بكەوێت سەبارەت بەو ئیندۆنیسیانەی كە چوونەتە ناو ڕیزەكانی ڕێكخراوی داعشەوە و لەوانەشە ڕێگە بدات منداڵەكانیان بگەڕێنەوە وڵاتەكە.