به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه‌ حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

12/02/2020 - 17:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

كوردیو...زۆرترین زانیاری

لە پارێزگای گیلانی باکوری ئێران بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و هەرەسهێنانی بەفرەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە.

پیر حسێن کولیوەند، بەڕێوەبەری دامەزراوەی فریاگوزاریی خێرای ئێران رایگەیاند، "بەهۆی هەرەسهێنانی بەفرەوە ٧٨ کەس برینداربوون و حەوت کەسیش گیانیان لەدەستداوە".

پۆلیسی هاتوچۆی ئێرانیش هۆشداری داوەتە شۆفێران، "بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ بەرەو باکوری ئەو وڵاتە دروستبووە و زۆربەی رێگاکان گیراون".

هاوکات، حەمید رەزا حیکمەت بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای گیلان رایگەیاندووە، "بەهۆی بەفرەکەوە کارەبای ٢٥٠ هەزار هاوبەشی کارەبا لە شارەکانی ئەو پارێزگایە پچڕاون".