نوێترین ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرایەوە

13/02/2020 - 09:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

بەرپرسانی هەرێمی هوبی لە وڵاتی چین بڵاویان كردەوە ، ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە (1310) كەس.

بەرپرسانی ئەم هەرێمە لە بەیاننامەیەكی فەرمی كە ئەمرۆ پێنجشەممە بڵاویان كردەوە رایانگەیاند : " ژمارەی مردووان بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە گەیشتە (1310) كەس و ژمارەی تووشبووان بۆ (48.2) هەزار كەس بەرزبوویەوە".

لەبەیاننامەكە هاتووە : " لەكۆی ئەم ژمارەیەوە (3441) كەس چاكبوونەتەوە و كۆتاییان بە ڤایرۆسەكە هێناوە".

لەئێستادا (33) هەزار كەس لەژێر چاودێری چڕی پزیشكەكانن و (5647) كەس نەشتەرگەریان بۆ ئەنجامدەدرێت و ئەوانی دیكە چارەسەری جیاواز وەردەگرن".