بەپەلە...ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران بەرزبویەوە

21/02/2020 - 16:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

تەندروستی ئێران بۆ یەكەمجار هۆكاری سەرهەڵدان و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئاشکراکرد كە بەپێی زانیاریەكانیان هۆكارەكە کرێکارانی چینین لە ئێران .

وەزارەتی تەندروستی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویكردەوە تاوەكو ئێستا 19 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆرنا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیە 4 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێگەی هاتوچۆکردنی کرێکارانی چینی لە ئێران بڵاوبووەتەوە و بە دووری نازنین ڤایرۆسەکە تەواوی ئێران بگرێتەوە".

ماوەی دوو مانگە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا وڵاتی چین و 29 وڵاتی دیکەی گرتووەتەوە و تا ئێستا لە تەواوی جیهان نزیکەی دوو هەزار و 500 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 90 هەزار کەسی دیکەش هەڵگری ڤایرۆسەکەن.