ترامپ : لەپێناو سەدان ملیار دۆلار بەشداری لوتكەی كەنداومان كرد

شەممە, 15 تەمموز 2017 19:15

 

 

سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای كردووە، ئەو بە بەرپرسانی سعودی راگەیاندووە، ئەگەر سەدان ملیار دۆلاریان پێنەدابوایە بەشداری لە لوتكەی ئەم دواییەی ریازدا نەدەكرد.

(دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا لەدیدارێكی ئاژانسی (CBN) رایگەیاند، ئەو بە بەرپرسانی سعودییەی راگەیاندووە، كە ئەو بەشداری ناكات لە لوتكەی ریاز ئەگەر بێت و سەدان ملیار دۆلار لەپارەی بۆندی چەك و جبەخانەكان بە واشنتۆن نەدەن.

ترامپ باسیشی لەوەكرد، ئەو بەشداری كردووە لە لوتكەی سەرانی كەنداو بەڵام بەو مەرجەی هەندێك وڵات پشتیوانی لە تیرۆر نەكەن، چونكە چەند وڵاتێك تێوەگلاون.

لەمانگی ئایاری رابردوودا ترامپ بەشداری كرد لە لوتكەی سەرانی كەنداوو جیهانی ئیسلامی و لەوێدا بۆندێكی بەبەهای (400) ملیار دۆلار ئیمزا كرد.

دواتریش (ترامپ) رایگەیاند، پەیوەندی وڵاتەكەی لەگەڵ قەتەر زۆر باشەو هیچ گرفتێكی نییە، بەتایبەتی كاتێك بنكەی سەربازی وڵاتەكەی لە دەوحە هەیە.

 

ئـ . كـ