ڤیدیۆ... به‌ هۆی تێكشکانی پاسێک، زیاتر له‌ 40 كه‌س بوونه‌ قوربانی

یەک شەممە, 16 تەمموز 2017 15:47

 

بەهۆی تێکشکانی پاسێك، زیاتر له‌ 40 هاوڵاتی بوونه‌ قوربانی، له‌م باریه‌وه‌ پۆلیسی هیندستان زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.

میدیاکانی هیندستان بڵاویانکردەوە بەهۆی تێکشکانی پاسێکەوە لە ناوچەی رامبان زیاتر له‌ 40 هاوڵاتی بوونه‌ قوربانی، کە زۆرینەی سەرنشینەکانی پاسەکە گەشتیار بوون و بۆ بینینی جێگەیەکی ئایینی سەردانی ناوچەکەیان کردبوو.

پۆلیسی وڵاتی هیندستان ئاماژەی بەوەدا ئەو گەشتیارانە بریاریاندابوو سەردانی ئەشکەوتی ئامارناس بکەن کە جێگەیەکی پیرۆزی شوێنکەوتوانی ئاینی هیندۆسە و ساڵانە هەزاران کەس بۆ بینینی ئەو جێگەیە سەردانی ناوچەکە دەکەن.

پۆلیس وتیشی: پاسەکە لە شاخێکی نزیک ئەشکەوتەكه‌ کەوتۆتە خوارەوە و 16 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی 30ی دیكه‌ش رینداربوون و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی ١١ هاوڵاتی لە مەترسیدایە و لەژێر چاودێری توندی پزیشکیدان.

 

ش.م