باڵیۆزخانەی روسیا لەشاری دیمەشق بۆردومان دەكرێت

دوو شەممە, 17 تەمموز 2017 06:33

 

 

 

دەزگای هەواڵی سوری سانا ڕایگەیاند، باڵیۆزخانەی ڕووسیا لەشاری دیمەشق بۆمبارانكراوەو لە ئەنجامدا زیانی ماددی لێكەوتۆتەوە.

بەپێی سەرچاوەی هەواڵەكە دوو گولە هاوەن هاوێژراونەتە باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە شاری دیمەشق، یەكێكیان بەر باڵیۆزخانەكە كەوتووەو ئەوی تریان بەر نزیك لە باڵیۆزخانەكە كەوتۆتە خوارەوە.

شایەنی باسە پێشتر چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە گەڕەكەكانی پایتەخت چەند جارێك باڵیۆزخانەی ڕوسیایان كردۆتە ئامانج.

 

ئـ . كـ