سەرۆك وەزیرانی توركیا : ئەنقەرە چاو پۆشی ناكات

شەممە, 12 ئاب 2017 06:58

 

 

سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند، ناكرێت ئەنقەرە چاوپـۆشی بكات لەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی نوێ لەسەر سنوورەكانی باشوری وڵاتەكەی، ئیدی لە سوریا بێت یان لە عێراق.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ، (بن عەلی یەڵدرم) سەرۆك وەزیران لەشاری ئەنقەرە بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیاند، توركیا لەم بارەیەوە لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار بەم بابەتە وتووێژ دەكات.

جەختیشی لەوەكردەوە، كە هیچ گۆڕانكاریـیەك بەسەر سیاسەتی ئاسایشی توركیا نەهاتووەو ئەگەربێت و ئەنقەرە هەست بە هەڕەشەیەكی تیرۆری بۆ سەر وڵاتەكەی بكات، ئەوا مافی خۆی بەكاردەهێنێت كە لە یاسای نێودەوڵەتیـیەوە سەرچاوەی گرتووە.

لێدوانەكەی سەرۆك وەزیران دوای ئەوەدێت كە وەزیری وزەی توركیا (بەرائەت ئەلبەیرەك) وتی، بڕیاری هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم زیان بە هاوكاری ئابوری هەرێم لەگەڵ توركیا دەگەیەنێت، باكوری عێراق بە تەواوی باجەكەی دەدات، بۆیە پاشگەزبوونەوە لەم بڕیارە هەنگاوێكی ڕاست دەبێت.

 

 

ئـ . كـ

 

 

بۆ ئەوەی بگەیتە راستی هەواڵەكان، پەرەی دووەمی ماڵپەری كوردیو لایك بكە