سبەینێ‌ ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ موسڵمانانی میانمار كۆدەبێتەوە

سێ شەممە, 12 ئەیلول 2017 11:26

 

 

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر داوای سویدو بەریتانیا، سبەی چوارشەممە بۆ تاوتوێ‌ كردنی توندوتیژی میانمار دژی موسڵمانانی ڕۆهینگیا كۆدەبێتەوە.

تووندوتیژییەكانی ناوخۆی میانمار بەردەوامەو سوپای ئەو وڵاتەو بوزییە تووندڕەوەكان بەردەوامن لەهێرش كردنە سەر موسڵمانەكان، بۆ ئەو مەبەستە سبەینێ‌ چوارشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر خواستی سویدو بەریتانیا، كۆبوونەوەیەك بە مەبەستی تاوتوێكردنی ئەو مەسەلەیە سازدەكات، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ژمارەی ئاوارەكان بۆ سەرووی (300) هەزار كەس بەرز بۆتەوە.

لەلایەن خۆشیەوە (زەید ڕەعد حوسێن) كۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان حكومەتی میانماری بە توندوتیژی و پلان بۆ داڕێژراو دژی موسڵمانان تۆمەتبار كردو سەبارەت بە نزیك بوونەوەی پاكتاو كردنی كەمایەتی ڕۆهینگیا هۆشدارییدا.

شایانی باسە (ئانگ سان سووچی) كە براوەی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵە بە بێ دەنگی بەرانبەر قەیرانی میانمار تۆمەتبار كراوە تا ئەو ئاستەی كەسانی هاو ئاستی خۆی داوایان لێ كردووە كە توندوتیژییەكان ئیدانە بكات.

 

ئـ . كـ