توركیا: لەمساڵدا 127 سەربازی توركیا كوژراون، بەرامبەر بە كوژران و دەستگیركردنی 1853 گەریلای پەكەكە

چوار شەممە, 13 ئەیلول 2017 08:22

 


سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیا ئاماری نۆ مانگی ڕابردووی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكەی بڵاوكردەوە كە لە ناوەوە و دەرەوەی توركیا ڕویداوە و باس لە كوژرانی 127 سەرباز و ئەفسەری توركیا و 32 هاوڵاتی دەكات لەبەرامبەر كوژران و دەستگیركردنی 1853 گەریلای پەكەكە.


بە گوێرەی بەیاننامەكەی سوپای توركیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە 562 پرۆسەی سەربازی لە ناوەوە و دەرەوەی توركیا ئەنجام دراوە و 1853 گەریلای پەكەكە كوژراون و دەستگیركراون.


ئاماژە بەوەكراوە لەو پرۆسانەدا 127 سەرباز و ئەفسەر كوژراون و 356 سەربازیش برینداربوون و 32 هاوڵاتیش بونەتە قوربانی.


لە درێژەی پێكدادانەكانی نێوان توركیا و پەكەكە، هەردولا چەندین جار ئاماری دژ بەیەك بڵاودەكەنەوە.