پاپای ڤاتیكان سەردانی میانمار دەكات

پێنج شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2017 06:07

 

 

ڕێبەری كاتولیكەكانی جیهان لە مانگی داهاتوو سەردانی كیشوەری ئاسیا دەكات و یەكێك لە گرنگترین بابەتەكانی وتووێژ لە گەشتەكەی دۆخی موسڵمانانی ڕۆهینگیا دەبێت.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری تایم، پاپا فرانسیس لە مانگی داهاتوو سەردانی كیشوەری ئاسیا دەكات، ناوبراو لەو گەشتەیدا سەردانی میانمار دەكات.

لە بەرنامەی گەشتەكەی پاپا كە لەلایەن ڤاتیكانەوە بڵاوكراوەتەوە هەواڵێك لەسەر دیداری پاپا لەگەڵ موسڵمانانی ڕۆهینگیا باس نەكراوە، بەڵام ئاماژە بەبوونی قەیرانی ئەو وڵاتە كراوە.

ڕێبەری كاتولیكەكانی جیهان پێشتر بە ئیدانە كردنی ڕووداوەكانی ڕۆهینگیا، داوای ڕاگرتنی كوشتوبڕی موسڵمانانی كردبوو.

دروشمی سەردانەكەی ڕێبەری كاتولیكەكانی جیهان، ئاشتی، هاوڕێیی و خۆشەویستی بۆ ئایینە جیاوازەكانە، یەكەمین وتارخوێنی پاپا لە میانمار بە ئامادەبوونی (ئانگ سان سووچی) ڕێبەری ئەو وڵاتەو بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەبێت.

 

ئـ . كـ