ئەمریكا داوای بەڵگە لەتوركیا ده‌كات

پێنج شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2017 07:25

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا،  لەبەرامبەر دەستگیركردنی دو كارمەندی ناوخۆیی نوێنەرایەتی وڵاتەكەی لە توركیا نیگەرانی خۆی گەیاندەوە وەزیری دەرەوەی توركیا و داواشی لە توركیا كردوە لەسه‌ر تۆمەتباركردنی ئەو دو كارمەندەوە بەڵگە بخاتەڕو.

رێكس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و داود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا رۆژی (چوارشەممە) پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا وەزیری دەرەوە ئەمریكا “نیگەرانی زۆری” دەربڕیوە لەبەرامبەر دەستگیركردنی دو كارمەندی ناوخۆیی نوێنەرایەتی وڵاتەكەی لە توركیا و داواشی لە حكومەتی توركیا كردوە بەڵگەی پێویست لەسەر تۆمەتباركردنی ئەو دو كارمەندە بخاتەڕو كە ئەمساڵ دەستگیری كردون.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌هات كه‌ هەفتەی رابردو توركیا كارمەندێكی كونسوڵخانەی ئەمریكای لە ئەستەنبوڵ دەستگیركرد بەوهۆیەشەوە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەو وڵاتە پێدانی ڤیزای بە هاوڵاتیانی توركیا راگرت. لەبەرامبەر بڕیارەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكادا، باڵیۆزخانەی توركیاش لە ئەمریكا پێدانی ڤیزای بە هاوڵاتیانی ئەمریكا راگرت.

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر توركیا كارمەندێكی دیكەی نوێنەرایەتی ئەمریكای لەو وڵاتە دەستگیركردبو.

دەستگیركردنی دو كارمەندەكه‌ بەتۆمەتی هەبونی پەیوەندی بوە بە بزوتنەوەكەی فەتحوڵا گولەنەوە كە توركیا پێی وایە ئەو بزوتنەوەیە لەپشت كودەتا شكستخواردوەكەی ساڵی رابردوەوەیە.

 

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی