پەكەكە كوژرانی شەش سەربازی سوپای توركیای ڕاگەیاند

پێنج شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2017 07:41

 

باڵی سەربازی پەكەكە ناسراو بە هەپەگە ڕایدەگەیەنێت لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی باكوری كوردستان لانی كەم شەش سەربازی سوپای توركیا كوژراون و دەیانیی دیكەش برینداربون لە ناوچەكانی گەڤەر و جۆلەمیرگ.


لە ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگەدا هاتووە " لە ١٠ی ئەم مانگەدا، لە نزیك گردی عەلی شێری گەڤەری جولەمێرگ، گەریلاكانمان لەدژی سەربازانی سوپای توركیا چالاكیان ئەنجامدا، كە لانی كەم چوار سەرباز كوژراون و سێی دیكەش برینداربوون".


هەروەها هاتووە " پاش ئەو چالاكییە، سەربازانی توركیا هەوڵی هەڵهاتنیان داوە، بەڵام گەریلا گەرمارۆی داون بە قورسی هێرشی كردووەتەوە سەریان، بەو هۆیەشەوە دوو سەربازی دیكە كوژراون".


لە كۆتاییدا هەپەگە دەڵێت " لە ٢٥ی نیسانی ئەم ساڵدا، لە چەلێی جولەمێرگ بەهۆی بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكانی توركەوە، گەریلایەكمان بەناوی نەعیم دەمیر، ناسراو بە هارون خوێنڕێژ، لە دایكبووی جۆلەمێرگ، شەهیدبووە"