وێنه‌.... یاریزانێكی پێشووی ئه‌ی سی میلان بوو به‌سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی

پێنج شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2017 13:21

 

له‌كایه‌ جیاوازه‌كانی ژیانی مرۆڤدا گۆرانكاری گه‌وره‌ روده‌دات و له‌ رابردووش چه‌نجین جار ئه‌وه‌ تۆماركراوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی له‌ وه‌رزشدان یاخود له‌هونه‌رو ئایینی و بازرگانی و كایه‌ جیاوازه‌كانیترن روو له‌ سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، یاریزانێكی پێشووی میلان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ یاریزانه‌ ناوداره‌كانی كاتی خۆی ده‌بێت به‌ سه‌رۆكی وڵاتێكی ئه‌فریقی كه‌ وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌تی به‌ناوی لیبیریا .

جۆرج ویا، له‌ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان یه‌كێك بووه‌ له‌ یاریزانه‌ به‌ناوبانگه‌كان و یاری بۆ 13 یانه‌ی جیاواز كردووه‌ له‌پێكهاته‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵیا ناوبانگی زیاتری درووست كردو وه‌ك تاكه‌ یاریزانی ئه‌فریقا نازناوی باڵۆندۆری پێدراوه‌ ، كه‌ ده‌ستنیشانكردنی باشترین یاریزانی جیهانیه‌ .

ئه‌و یاریزانه‌ له‌ ئێستادا به‌ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی لیبیریا هه‌ڵبژێردراوه‌و ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی خۆی یه‌كلاییكرده‌وه‌ بۆ خۆهه‌ڵبژاردنی بۆ ئه‌و پۆسته‌و ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێسپێردرا .

هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی و یاریزانانی پێشووی میلان و ته‌واوی ئه‌و یاریزانانه‌ی پێشتر یاریان له‌گه‌ڵ كردووه‌ پیرۆزبایی لێ ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌روو چۆن له‌ یاریكردن سه‌ركه‌وتووبووه‌ ئومێده‌وارین له‌ سیاسه‌ت و به‌ڕێوبه‌ری بردنی وڵاتیش سه‌ركه‌وتوبێت .

م-ع-كانی