بەهۆی قوربانیانی بومەلەرزەكەوە، لەپارێزگای كرماشان سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیەندرا

دوو شەممە, 13 تشرینی دووەم 2017 08:42

 

بەهۆی بومەلەرزەكەی شەوی ڕابردوو كەعێراق و بەشێك لەڕۆژهەڵاتی كوردستانی گرتەوە، لەڕۆژهەڵاتی كوردستان ئاماری قوربانیەكان بۆ زیاتر لە 2830 كەس بەرز بویەوە و بەوهۆیەشەوە لە پارێزگای كرماشان سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیەندرا.

 

بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لە میدیاكانی ئێران، ئاماری قوربانیەكانی بومەلەرزەكەی شەوی ڕابردوو لەو وڵاتەدا بەرزبویەوە كە 328 كەس گیانیان لە دەست داوە و 2506 كەسیش بریندار بوون كە بەو هۆیەشەوە لەپارێزگای كرماشان سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیەند.

 

میدیاكانی ئێران ئەوەشیان خستەڕوو تاوەكو ئێستا بومەلەرزەكە بەگوڕی كەمتر بونی هەیە و پێدەچێت تاوەكو دوو هەفتەی دیكە بەردەوام بێت.

 

 

 

 

س ب