سەرۆكی ئێران و شاندێكی باڵای یاوەری گەیشتنە شاری كرماشان

سێ شەممە, 14 تشرینی دووەم 2017 06:47

 

 

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكی ئێران بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە زیان لێكەوتوانی بوومەلەرزەكەی دوو رۆژی رابردوو گەیشتە شاری كرماشان.

سەرچاوەكانی هەواڵ لە ئێرانەوە بڵاویانكردۆتەوە، ئەمڕۆ (حەسەن رۆحانی) سەرۆكی وڵاتەكەیان و ژمارەیەك وەزیرو بەرپرسی باڵا گەیشتوونەتە شاری كراماشانی كوردستانی خۆرهەڵات.

لەشاری كرماشان رۆحانی وتارێكی پێشكەش كردو هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی لەگەڵ كەسوكاری قوربانیانی بوومەلەرزەكە دەربڕی.

ئەمەو ئەمڕۆ لەسەرتاسەری ئێران ماتەمینی گشتی ڕاگەیەندراوە بۆ هاوسۆزی و هاوخەمی لەگەڵ كەسوكاری قوربانیانی بوومەلەرزەكەی كرماشان.

بەپێی زانیارییەكان تاكو ئێستا بەهۆی بوومەلەرزەكە نزیكەی (450) كەس گیانیان لەدەستداوەو نزیكەی (7200) كەسیش برینداربوونە.

 

ئـ . كـ